ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ده که‌س کوژراون له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له باشوری ئه‌فغانستان و زۆربه‌ی قوربانیه‌کان ژن و منداڵن.
بۆمبه‌که به ماشێنێکی جۆری ڤاندا ته‌قیوه‌ته‌وه که له ناوچه‌ی دیڕاووده‌وه ده‌چوو به‌ره‌و هه‌رێمی ئوروزگان.
ئۆفیسی حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت به‌لانی که‌م 8 که‌سی تریش برینداربوون له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا و له ڕاگه‌یاندنه‌که‌شیدا له زاری سه‌رۆکی ئه‌فغانستانه‌وه ده‌ڵێت که گوتوویه‌تی خوێنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان به فیڕۆ ناڕوات و تێرۆریستانیش هه‌ر شه‌رمه‌زارییان بۆ ده‌مێنێته‌وه.
ژه‌نه‌راڵ گونته‌ر کاتز ده‌مڕاستی هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانستان ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه‌ی به کرده‌یه‌کی پڕ له شه‌رمه‌زاری ناودێرکرد.
که‌س و کاری قوربانیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی کوژراون له‌ڕێدا بوون بۆ سه‌ردانکردنی ئه‌و خزمانه‌یان که له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له مه‌ککه و له مه‌ڕاسیمی حه‌ج گه‌ڕابوونه‌وه.