وه‌ها بڕیاره موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه وتارێک پێشکه‌ش بکات بۆ سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که، هاوکاتی بایکۆتکردنی کریسچیانه‌کان و لێبراڵه‌کانی میسر بۆ ئه‌و دانیشتنه‌ی دانرابوو تیایدا ده‌نگ له‌سه‌ر به‌رنوسی ده‌ستور بدرێت.
سه‌رۆکی میسر ئه‌و دوا واده‌یه‌ی دانرابوو بۆ نوسین و ئاماده‌کردنی ده‌ستور درێژی کردۆته‌وه بۆ مانگی دوو که خۆی پێشتر بڕیار وابوو تا مانگی 12 داڕشتنی ده‌ستوری نوێی وڵاته‌که کۆتایی پێبێت.
به‌ڵام سه‌رۆکی په‌رله‌مانی میسر ده‌ڵێت درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه هیچ پێویست نه‌بووه.
هاوکات بۆ حه‌وته‌م ڕۆژی له‌سه‌ریه‌ک، میسریه‌کان له مه‌یدانی ته‌حریر به‌رده‌وام بوون له خۆپیشاندان کردن دژی موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر و به‌وه‌ش گوناهباری ده‌که‌ن که وه‌ک دیکتاتۆر ڕه‌فتار ده‌کات.
له شه‌ودا پێکدادانیش له نێوان خۆپیشانده‌رانی به‌ردهاوێژ و هێزه‌کانی پۆلیسدا ڕوویانداوه. پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمێسک ڕێژیان به‌کارهێناوه.
لایه‌نگرانی سه‌رۆکی میسریش بانگه‌شه ده‌که‌ن بۆ خۆپیشاندانکردنی پشتیوانی له سه‌رۆکی میسر و ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و خۆپیشاندانه‌یه‌ن ده‌که‌ن.
دادگا باڵاکانی وڵاتی میسر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و فرمانانه‌ی سه‌رۆکی میسر ده‌ریکردوون و ده‌شڵێن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کار ناکه‌ن تا ئه‌و ده‌مه‌ی دادگای ده‌ستوری میسر بڕیار ده‌دات له سه‌ر فرمانه‌کانی موحه‌مه‌د مورسی.
به ژماره‌یه‌ک فرمان، سه‌رۆکی میسر په‌ناپارێزی داوه به خۆی به‌شێوه‌یه‌ک که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی دادوه‌ری له وڵاته‌که‌دا نه‌توانێت به بڕیاره‌کانی سه‌رۆکدا بچێته‌وه.