وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مڕۆ 3شه‌ممه هاوپه‌یمانێتی ناتۆ بڕیاری خۆی بدات له‌سه‌ر داواکه‌ی تورکیا بۆ دانانی ژماره‌یه‌ک یه‌که‌ی موشه‌کی به‌رگری له ناوچه سنوریه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سوریادا.
ئه‌م داوایه‌ی تورکیا زه‌نگێکی داوه به گوێی زلهێزه‌کانی ناوچه‌که‌دا به تایبه‌تیش ئێران و ڕوسیا.
تاران و مۆسکۆ ناڕه‌زایی توندیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌م هه‌نگاوه و ئانکه‌ره به گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی وروژێنه‌ر گوناهبار ده‌که‌ن.
هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی پێیان وایه دانانی هه‌ر سیسته‌مێکی دژه موشه‌کی ده‌شێت هه‌نگاوی یه‌که‌م بێت بۆ دانانی هه‌رێمی بێ فڕین له سوریادا.
سه‌میح ئیدیز، نوسه‌ری سیاسی له ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت: نیگه‌رانی تورکیا له‌وه‌دایه ڕه‌وشی سوریا له‌ده‌ست ده‌ربچێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا: پێویست ناکات مانای جیاواز بۆ هه‌نگاوه‌کانی خۆپاراستنی تورکیا دابنرێت.
میهان دمیر، پسپۆڕی به‌رگری : دانانی سیسته‌می موشه‌کی ته‌نها شتێکی سیمبۆڵیه.
موسته‌فا کیبرۆغلو، سه‌رۆکی به‌شی په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له زانکۆی ئۆکان : تا ئێستا هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپایی دوو دڵییان هه‌بووه به‌رامبه‌ر تورکیا به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی حکومه‌ته‌کان سوربوون هه‌یه.
شیکه‌ره‌وه به دووری نازانن ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناتۆ کاردانه‌وه‌ی به‌رچاو به‌دوای خۆیدا بێنێت و ئاماژه‌شیان به‌وه کردووه دانانی سیسته‌می پاتریۆت به مانای گۆڕانێکی سه‌ره‌کیه له ستراتیژیه‌تی هاوپه‌یمانێتی ناتۆدا به‌رامبه‌ر ته‌واوی ناوچه‌که.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه :