وه‌زیری پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه له ناوچه جێ ناکۆکه‌کاندا گوتوویه‌تی ڕێگه نادرێت جارێـکی دیکه ناوچه‌کانی کوردسـتان داگیربکرێنه‌وه.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا له لێـدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی " نابێت ڕێگه به هیچ هێزێـکی داگیرکه‌ر بدرێت پـێ بنێته ناو خاکی کوردسـتان بۆ داگیرکردنی کوردسـتان."
گوتیشی ئه‌وان وه‌ک کورد و پـێشمه‌رگه و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردسـتان خوازیاری شه‌ڕ نین و باوه‌ڕیـیان به دانوسـتاندن هه‌یه، چونکه کێشه ته‌نها به دانوسـتاندن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، وه‌لێ ئاماده‌ن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن.
پاشـان جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر ئاماده‌یی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه و گوتی هێزه‌کانیان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان و وره‌یان به‌رزه و بڕوایان به مه‌سه‌له‌که‌یان هه‌یه، بۆیه هیچ هێزێـک نیـیه سه‌نگه‌ره‌کانیان پـێ‌چۆڵ بکات.