وه‌زیری پێشوی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کاندۆلیزا رایس له وتارێکی ڕا که له واشنگتن پۆستدابڵاو کراوه‌ته‌وه باسی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و به تایبه‌تی باسی باری سوریا ده‌کات. ئه‌و ده‌ڵێت زۆر بۆی هه‌یه شه‌ڕی ناوخۆی سوریا دوا به‌شی پڕۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت.
ئه‌و ده‌شڵێت بۆ ماوی ده‌یان ساڵ پادشاکانو دیکتاتۆره‌کان پێکهاته‌و ستروکتوری ناسکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان پێکه‌وه ڕاگرتبوو، به‌ڵام له کاتێک داوا بۆ ئازادی له تونسه‌وه بۆ قاهیره بۆ دیمه‌شق په‌ره‌ی سه‌ندووه کاربه‌ده‌ستان ده‌سته‌ڵاتیان له‌ده‌ست چۆ ده‌رێ. ئێستا ، مه‌ترسییه‌که ئه‌وه‌یه ده‌کرێت ئه‌م وڵاته ده‌ستکردانه هه‌ڵوه‌شێنه‌وه.
ڕایس له وتاره‌که‌یدا داوا ده‌کات ئێستا که هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به کۆتایی هاتووه، ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت ڕۆڵی چالاکتری سه‌بارت به باری سوریا هه‌بێت.
عه‌بدوڵڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت پێی وایه باری سوریا زۆر زۆر گرنگه و کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکا، حیجاب ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت پێداچونه‌وه به‌سه‌ر هاوسه‌نگی هێز له هه‌رێمه‌که بکات ، بۆ نمونه ده‌توانێت گرنگی به ڕۆڵی کورده‌کان بدات و بیانکات به هاوپێمانێکی جێگای متمانه له هه‌رێمه‌که.