کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژی تاڵیبان 23 که‌سی کوشتووه له نزیک شاری ئیسلام ئابادی پایته‌خته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستانی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه گوتوویانه هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که له‌ناو گردبوونه‌وه‌یه‌کی شیعه ئاینزاکاندا له شاری ڕه‌واڵپیندی خۆی ته‌قاندۆته‌وه له ده‌می نیوه‌شه‌ودا به کاتی پاکستان پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس ویستویانه بیوه‌ستێنن بۆ پشکنین.
له‌و هێرشه خۆکوژیه‌دا به‌لانیکه‌م 62 که‌سیش بریندارن و له نێویاندا ژماره‌یه‌ک منداڵ هه‌ن.
زوویه‌کی دوێنی چوارشه‌ممه‌ش له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی تر که تاڵیبانه‌کان ئه‌نجامیان دابوو له نزیک حوسه‌ینیه‌که‌وه له شاری که‌ڕاچی به‌لانیکه‌م سێ که‌س کوژران.
ده‌مڕاستێکی تاڵیبانه‌کان به‌رپرسێتی هه‌ردوو هێرشه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه و ده‌ڵێت تاڵیبانه‌کان شیعه‌کان ده‌که‌نه ئامانجی هێرشه‌کانیان چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ڕێکخراوه‌که‌ی بڕوای وه‌هایه شیعه‌کان له ئاین ده‌رچوون.
ئه‌م مانگه بۆ شیعه‌کان مانگێکی پیرۆزه و پێی ده‌گوترێت مانگی موحه‌ڕه‌م و ڕۆژی شه‌ممه‌ش پیرۆزترین ڕۆژی مانگه‌که‌یه و له‌و ڕۆژه‌دا ساڵیادی کوژرانه‌که‌ی ئیمام حوسه‌ینی کوڕی ئیمامی عه‌لی چواره‌م خه‌لیفه‌ی موسڵمانان بوو.
ئیمام حوسه‌ین ی شیعه‌کان له سه‌ده‌ی حه‌وتدا کوژرا.