کۆماری ئیسلامی ئێران پاشماوه‌کان له‌و بنکه له‌شکریه ده‌گوێزێته‌وه که پشکنه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی بکه‌ن.
دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه دیپلۆماتانی ڕۆژائاوایی گوتوویانه زانیاریه‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و وێنانه‌ن که به سه‌ته‌لایت گیراون و ده‌شڵێن گومانیان هه‌یه له‌و کرده‌ی خاوێنکردنه‌وه‌یه‌ی ئێران ده‌ستیپێکردووه.
دیپلۆمات ده‌ڵێن وێنه‌کان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراودا نیشانی وڵاتانی ئه‌ندامی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی دراون و ئه‌و وێنانه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک لێکدراونه‌ته‌وه ئێران به‌رده‌وامه له شاردنه‌وه‌ی نهێنیه‌کانی سروشتی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک پاش ڕاپۆرتێکی ئه‌م ده‌زگا چاودێریه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دێت که تیایدا باس له هه‌وڵه چڕ و پڕه‌کانی ئێران کرابوو له بنکه‌ی له‌شکریی پارچین له‌وه‌تای سه‌ره‌تاکانی ئه‌مساڵه‌وه و ڕاپۆرته‌که ده‌شڵێت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو لێکۆڵینه‌وه‌کردنه‌کانی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌رکه‌ی تاران بنکۆڵ کردووه.
وه‌ڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا بۆ داوای ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ سه‌ردانکردنی ئێران به (( نا)) بووه.
ده‌زگای ناوبراو له‌وبڕوایه‌دایه له‌وانه‌یه کۆماری ئیسلامی له بنکه‌ی له‌شکریی پارچین تاقیکردنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجام دابێت، که ده‌شێت به‌شێکی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی، هه‌ربۆیه‌شه داوای لیکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌سبه‌جێی کردووه له‌و بنکه له‌شکریه‌دا.