فه‌ڕه‌نسا د‌ڵێت پێشنیازی لادانی چه‌کی به‌رگری ده‌کات له‌و گه‌مارۆ چه‌کیه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌پێندراوه‌ته سه‌ر سوریا، وه‌ک پاریس ده‌ڵێت پێشنیازه‌که‌ی به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریایه له‌و شه‌ڕه‌ی دژی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌یکه‌ن.
لۆران فابیۆس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کدا گوتوویه‌تی فه‌ڕه‌نسا کار بۆ ڕێکخستنی پلانێک ده‌کات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپاییه‌کانیدا تایبه‌ت به سوریا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت له ئێستادا گه‌مارۆ هه‌ن له‌سه‌ر سوریا، له‌به‌رئه‌وه چه‌ک له ئه‌وروپاوه ناڕوات بۆ ئه‌و وڵاته و ده‌کرێت ئه‌م دۆسێیه‌ش بخرێته ڕوو و ئه‌مه‌ش دۆسێیه‌که ته‌نها به ڕیکخستن له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاییه‌کاندا ده‌کرێت.
فه‌ڕه‌نسا یه‌که‌م زلهێزی ڕۆژئاواییه دان بنێت به هاوبه‌ندی نوێی ئۆپزسیۆنی سوریا.
وه‌هاش بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی هاوبه‌ندی ئۆپزسیۆنی نوێی سوریا کۆببێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه، به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌ناتۆڵیا، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتوویه‌تی وڵاته‌که‌ی دان ده‌نێت به هاوبه‌ندی نیشتیمانی هیزه شۆڕشگێڕه‌کان و ئۆپزسیۆنی سوریا و وه‌ک تاکه نوێنه‌ری ڕه‌وای گه‌لی سوریا لێی ده‌ڕوانێت.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خۆی لاداوه له‌وه‌ی دانپێدانانێکی ته‌واو ڕابگه‌یه‌نێت به‌م هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌دا و ده‌ڵێت پێویسته ئه‌م ڕێکخراوه نوییه له سه‌ره‌تادا بوونی خۆی بسه‌لمێنێت. ئه‌نجومه‌نی پێشووی ئۆپزسیۆنی سوریا به‌وه گوناهبار ده‌کرا که لایه‌نه ئیسلامیه‌کان باڵیان به‌سه‌ردا کێشاوه.