Accessibility links

سه‌ردانی سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران


عه‌بدوڵا حیجاب
عه‌بدوڵا حیجاب
سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌ تاران پایته‌ختی ئێرانه‌ و چاوی به ژماره‌یه‌ک له‌ کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئێران له‌ ناویان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران که‌وتووه‌. به‌ پێ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی " په‌یامنێر" ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی حکومی و حیزبی ئه‌م شانده‌یه‌ پێک ده‌هێنن.
سه‌باره‌ت به‌ گرنگی ئه‌م سه‌ردانه‌، عه‌بدوڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ریمی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئاسایی دراوسێیه‌تیدایه‌ و خێرێکی بۆ هه‌ریمی کوردستان نابێت چونکه‌ ئێران به‌ شێوه‌یه‌کی دوستانه‌ وه‌ک دراوسێ ناڕوانیته‌ هه‌ریمی کوردستان. ئه‌و ده‌ڵێت به‌گشتی ئێران هه‌ریمی کوردستان وه‌ک پردێک به‌کار دێنێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانی.
ئه‌و ده‌ڵێت هه‌ریمی کوردستان ده‌خوازێت ئێران گرفتی بۆ دروست نه‌کات و ئێرانیش ده‌خوازێت هه‌رێمی کوردستان نه‌بێته‌ پێگه‌یه‌ک که‌ له‌وێڕا‌ گوشاری ناونه‌ته‌وه‌یی بخرێته‌ سه‌ر ئێران.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG