له شه‌سته‌مین ڕۆژی مانگرتنی زیندانیـیانی کورد له به‌ندیخانه‌کانی تورکیا، عوسمان بایده‌میر شارداری ئامه‌د و ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به پارتی ئاشـتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) ئه‌وانیش ده‌سـتیان به مانگرتن کرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای کۆما جڤاکن کوردسـتانێ له ئامه‌د مانگرتنی خۆیان ڕاگه‌یاند و گوتیان چیتر له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه ناهه‌مواره ناتوانن دان به‌خۆیاندا بگرن.
دا‌واشیان له حکومه‌تی تورکیا کرد هه‌نگاوی ڕاسته‌قینه بنێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. ده‌شڵێن ئه‌وان له‌م کاره‌یان پاشگه‌ز نابنه‌وه تاوه‌کو حکومه‌ت داواکاری مانگرتووان جێبه‌جێ نه‌کات.
مانگرتووه‌کان بریتین له 7 په‌رله‌مانتاری سه‌ر به به‌ده‌په له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی شـاره‌وانی ئامه‌د عوسمان بایده‌میر.
په‌رله‌مانتاره‌کانیش، گوڵته‌ن کشاناک، ئایسه‌ل تۆغڵوک، ئامینه عه‌ینه، سه‌باحه‌ت تونجه‌ل، ئۆزداڵ ئوچه‌ر، سڕی سوره‌یا ئونده‌ر و عادل کورت.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئامه‌د ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه.