وه‌زیری کار‌و کاروباری کۆمه‌لایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له گفتوگۆی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باسی" پڕۆژه‌ی سندوقی پڕۆژه بچوکه‌کانه"(قه‌رزی بچوک) هی وه‌زاره‌ته‌که‌ی ده‌کات که ئامانجی نه‌هێشتنی ڕێژه‌ی بیکاریه له هه‌رێمی کوردستان. ئه‌و ده‌ڵێت مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه وا له گه‌نجی خۆمان بکه‌ین له هه‌رێمی کوردستان پشت به خۆ ببه‌ستێت و هه‌لی کاری بۆ بدۆزینه‌وه، له‌هه‌مانکاتدا به پڕۆژه‌ی خۆی به‌شداری له داهاتی هه‌رێمی کوردستانیش بکات.
ئاسۆس نه‌جیب ده‌شڵێت ئه‌م پڕۆژانه بونه‌ته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی بازار و بوژاندنه‌وه‌ی داهاتی تاکه‌که‌س له هه‌رێم.
به‌ڕێز نه‌جیب ده‌ڵێت هه‌رکه‌سێک بخوازێت هه‌لی کار بۆ خۆ دابین بکات و هه‌رکه‌سێک پڕۆژه‌ی پێشکه‌ش بکات ده‌توانێت سود له‌م پڕۆژه‌یه ببینێت( قه‌رزه‌که ده‌درێته گه‌نجه‌کان له ته‌مه‌نی 16 ساڵی تا 35 ساڵی). ئه‌و ده‌ڵێت تا ئێستا زیاتر له 3450 که‌س سودیان له‌م قه‌رزدانه بینیوه.