بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی به‌شه خۆراکی کۆبۆنی مانگانه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، کاردانه‌وه‌ی شه‌قامی به دوای خۆیدا هێنا و به مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراک و خرابوونی بژێوی ژیان لێـکدرایه‌وه.
قه‌واره سیاسیـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش داوای پـیاداچوونه‌وه به بڕیاره‌که ده‌که‌ن و لابردن و گۆڕینی خۆراک به پاره به کارێـکی هه‌ڵه و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی خێزانه هه‌ژاره‌کانی عێراق ناوده‌به‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له کۆبوونه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ی داهاتوودا هه‌ره‌یه‌که له وه‌زیرانی ئابوری و دارایی و پلاندانانی عێراق بانگهێشـتی په‌رله‌مان ده‌که‌ن.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان لێپـێچینه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر چۆنێتی ده‌رکردنی ئه‌م بڕیاره و ڕه‌چاو نه‌کردنی باروگوزه‌رانی دانیشـتوانی عێراق، به توندیش وه‌ڵامی خۆی ده‌بێت بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
له‌م باره‌یه‌وه له چه‌ندین کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا کوتله سیاسیـیه‌کان بڕیاره‌که‌ی حکومه‌ت بۆ لابردنی فۆرمی خۆراک ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ده‌توانن گوێبیستی ئه‌و تێڕوانینانه بـبن.