له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا باری ئابوری وڵات لای هه‌ردوو کاندید جه‌ختی لێده‌کرایه‌وه، به‌ڵام سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ییش گرنگی خۆی هه‌بوو.
له باسکردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ییاندا هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆک براک ئۆباما که له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تیدایه و مت ڕۆمنی ڕکابه‌ری جه‌ختێکی زۆریان له ڕێبازی خۆیان به‌رامبه‌ر ئێران و سوریاش ده‌کرده‌وه.
دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و جه‌ختکردنه‌وه‌یه له کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نها به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تارانه‌وه نییه به‌ڵکو فاکته‌ری تریش هه‌ن له‌وانه رۆڵی ئێران له ناوچه‌که‌دا و ئه‌و داکۆکیه ڕژده‌ی ئێران له سوریای ده‌کات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سه‌ردار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که سوریا له پره‌نسیپه‌کانی وڵات بوون ده‌رچووه و ناتوانێت بگه‌ڕیته‌وه بۆ ئارامی و ئه‌مریکاش له‌ڕێی تورکیاوه ڕۆڵی خۆی له سوریادا ده‌بینێت، به‌ڵام بۆ داهاتوو ئه‌گه‌ری تریش هه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: