له چه‌ند هه‌فته‌کانی ڕابردو مانگرتنی زیندانیانی کورد له گرتوخانه‌کانی تورکیا به‌رده‌وام بووه. گرتووه‌کان ژماره‌یه‌ک داخوازییان هه‌یه بۆ نمونه داوا ده‌که‌ن بتوانن به زمانی کوردی له‌به‌ر ده‌م دادگاکان به‌رگری له خۆیان بکه‌ن؛ دوره په‌رێزکردن له‌سه‌ر ئۆجه‌لان هه‌ڵبگیرێت وهه‌روه‌ها له به‌شی کوردستان، په‌روه‌رده به زمانی کوردی بێت. نازمی گوڕ ئه‌ندام پارله‌مانی تورکیا(نوێنه‌ری وانێ وله‌سه‌ر بلۆکی به‌ده‌په) ده‌ڵێت پێویسته داخوازییه‌کانی گرتووه مانگرتووه‌کان جێ به‌جێ بکرێن بۆ هاتنه کایه‌ی دێموکراسی له تورکیا. ئه‌و ده‌شڵێت 54 ڕۆژه زیندانییه‌کان مانیان له خواردن گرتووه و گه‌یشتونه‌ته قۆناخێکی هه‌ستیار و له‌به‌ر مردن. به‌ڕێز گوڕ ده‌ڵیت دووشه‌ممه پارتییه‌که‌ی بڕیاری مێژوویی ده‌دات.
نازمی گوڕ: پێویسته داخوازییه‌کانی مانگرتووه‌کان جێ به‌جێ بکرێن بۆبه‌دیهاتنی دێموکراسی له تورکیا
- مۆعته‌به‌ر شێروانی