له دوا ڕۆژانی به‌ر له ده‌نگدانی سێ شه‌ممه، سه‌ر‌ۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما و نه‌یاری کۆماری ،فه‌رمانداری پێشووی مه‌سه‌چوسێتس میت ڕامنی، هه‌ڵمه‌تێکی بروسکه ئاسایان ده‌ستپێکردووه به ناو ویلایه‌ته‌کانی 'بڕیارده‌ر.'
پێنج شه‌ممه، له پاش وتاردان و گه‌ڕان به ناو ده‌نگده‌ران له ویلایه‌ته‌کانی ویسکانسن، نێڤادا، کۆلۆرادۆ و ئۆهایۆ، به‌ڕێز ئۆباما به نیازه ته‌واوی ڕۆژی هه‌ینی له ئۆهایۆ به‌سه‌ر به‌ریت. ئه‌م ویلایه‌ته زۆر گرنگه له سه‌رکه‌وتنی هه‌ریه‌ک له کاندیده‌کان. به‌ڕێز ئۆباما به نیازه له چوار ڕۆژی پێش هه‌ڵبژاردن، ڕۆژانه سه‌ردانی ئۆهایۆ بکات و به‌رده‌وام بێت له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن.
هه‌ینی، به‌ڕێز ڕامنی سه‌ردانی هه‌ردوو ویلایه‌تی ویسکانسن و ئۆهایۆ ده‌کات. وا چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له شاری وێست چێستر، له ئۆهایۆ، کاندیدی جێگری سه‌رۆکایه‌تی پۆڵ ڕایان له‌گه‌ڵ میت ڕامنی به ناو ده‌نگده‌راندا بگه‌ڕێن و وتار پێشکه‌ش بکه‌ن. کاربه‌ده‌ستان له هه‌ڵمه‌تی ڕامنی ده‌ڵێن چاوه‌رێ ده‌کرێت' نزیکه‌ی100' فه‌رماندار، سیناتۆر، شاره‌دار و کاربه‌ده‌ستی تر به‌شدار له گردبونه‌وه‌که‌دا بکه‌ن.
هه‌ردوو پاڵێوراو سه‌رنجیان خستۆته سه‌ر ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی "ململانێی توندیان له‌سه‌ره" که ده‌کرێت ئاکامی هه‌ڵبژاردن به هه‌ر لایه‌کدا ببن.
به‌ڕێز ڕامنی هه‌روه‌ها به نیازه سه‌ردانی نیۆهه‌مپشر، ئایۆوا و کۆلۆرادۆ بکات.
ڕاوه‌رگرتنه گشتیـیه‌کان وه‌ها نیشانی ده‌ده‌ن هه‌ردوو کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی پشتیوانی گشتی نزیکه‌ی یه‌کسانیان هه‌یه.