چین داوای ئاگربه‌ستێکی قۆناغ به قۆناغ ده‌کات له سوریا و هه‌روه‌هاش دانوستاندن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌یه‌کی سیاسیانه که هه‌نگاو به هه‌نگاو بکرێت بۆ کۆتاییهێنان به خوێنڕشتن له سوریادا.
ئه‌م پێشنیازه چوار خاڵیه که ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین بڵاویکردۆته‌وه باس له ده‌سه‌ڵات لاچونی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ناکات و هه‌روه‌هاش باس له‌وه نه‌کراوه چۆن ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناو سوریا پێکه‌وه کۆببنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕوسیادا، وڵاتی چین زۆر به توندی دژی هه‌ر هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێکی ده‌ره‌کی وه‌ستاونه‌ته‌وه که ببێته مایه‌ی ناچارکردنی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د تا ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت.
له ئاکامی قه‌یرانی 19 مانگه‌ی سوریا تا ئێستا زیاتر له 35 هه‌زار که‌س کوژراون.
له پێشنیازه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی چیندا داوا له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه تا پشتیوانی له کار و ئه‌رکه‌کانی له‌خزه‌ر براهیمی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بکات و هه‌روه‌هاش له هه‌وڵه‌کانی تری ناوبژیکردن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشی ئاڵۆزی سوریا.
هاوکات هۆنگ لی ، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ڵێت هێشتاش بارودۆخی سوریا زۆر خراپه و چاره‌سه‌رکردنێکی سیاسیانه‌ش ڕووبه‌ڕووی گه‌لێک سه‌ختی ده‌بێته‌وه.