له به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی وڵاتی ڕووسیای فیدراڵ له شـاری هه‌ولێر پـێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه 21 ی مانگی ده) نوێنه‌رانی فیدراسیۆنی ڕێـکخراوه ناحکومیـیه‌کانی کوردستان یاداشـتنامه‌یه‌کیان ئاماده‌کردبوو که پـێشـکه‌ش به سه‌رۆکی ڕووسیا بکرێت له ڕێی کونسوڵخانه‌ی وڵاته‌که‌یانه‌وه که ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی فیدراسیۆن پـێـیـبگه‌یه‌نن له به‌رامبه‌ر ڕێـکه‌وتن و گرێبه‌ستی چه‌ک فرۆشتن له لایه‌ن ڕووسیاوه بۆ حکومه‌تی عێراق وه‌کو ئه‌وان ده‌ڵێن مه‌ترسی به‌کارهێنانیان هه‌یه دژ به گه‌لی کورد و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌واندا هه‌یه و ڕێـکه‌وتنه‌که سه‌رکۆنه ده‌که‌ن.
عه‌دنان ئه‌نوه‌ر به‌گ سه‌رۆکی فیدراسیۆن ڕێی پـێدرا بچێته ناو بینای کۆنسوڵخانه و له‌وێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کونسوڵی ڕووسیا کۆبووه‌وه و یاداشـتنامه‌که‌ی پـێ‌دا.
پاشـان ئه‌نوه‌ر به‌گ له‌و باره‌یه‌وه بۆ میدیاکان لێـدوانێـکی دا. ده‌توانن له درێژی ڕاپـۆرتی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر گوێبیستی بن.