پشێوی له لوبنان له ئاستێکی به‌رزدایه له پاش هێرشه بۆمبیه خوێناویه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی که بووه مایه‌ی کوژرانی به‌رپرسێکی باڵای ئاسایشی و نزیکه‌ی ده‌که‌سی تریش له به‌یروت.
تانکه‌کانی حکومه‌تی لوبنان به‌نێو ڕێگه‌وبانه ستراتیژیه‌کاندا له به‌یروتی پایته‌خت بڵاوبوونه‌ته‌وه و ده‌ستیان کردووه به لادانی تایه‌ی سوتاو و ئه‌و جۆره به‌ربه‌ستانه‌ی تر که خۆپیشانده‌ران بۆ داخستنی ڕێگه‌وبانه‌کان دایان‌نابوو.
هێزه سه‌ربازیه‌کانی لوبنانیش به شاره به‌نده‌ریه‌کانی سیدون و ته‌رابولسدا بڵاوبوونه‌ته‌وه و هه‌روه‌هاش به دۆڵی بیقاعیشدا.
ئه‌م هه‌نگاوه له‌شکریانه دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌ی نائاسایی کابینه‌ی حکومه‌تی لوبنان بوو بۆ تاووتوێکردنی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی که تیایدا کۆلۆنێڵ وسام حه‌سه‌ن به‌رپرسی زانیاریه‌کان له هێزی ئاسایشی لوبناندا کوژرا.
سه‌ره‌ک وه‌زیری لوبنان ده‌ڵێت خواستی خۆی بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه خستۆته به‌رده‌م سه‌رۆکی لوبنان به‌ڵام پێی قایل نه‌بووه.
ڕێبه‌رانی هاوپه‌یمانی 14 ی ئازار داوای له‌کار لاچوونی نه‌جیب میقاتی ده‌که‌ن.
ئه‌م حکومه‌ته‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری لوبنان له‌لایه‌ن حزبوڵای لوبنانه‌وه پشتیوانی ده‌کرێت.
هه‌ندێک له ڕێبه‌رانی تری ئۆپزسیۆن جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه دواترینه له‌و زنجیره هێرشانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر ڕێبه‌رانی ئۆپزسیۆن به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنیان.
ڕێبه‌رانی ئۆپزسیۆنی لوبنان ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د گوناهبار ده‌که‌ن به ئه‌نجام دانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی ئه‌لئه‌شره‌فیه‌ی به‌یروت و هه‌وڵه‌کانی تریش که بۆ کوژرانی ڕێبه‌رانی ئۆپزسیۆن ده‌درێن.
دکتۆر خه‌تار ئه‌بو زیاب پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت کوژرانی وسام حه‌سه‌ن سه‌رکه‌وتنێکه بۆ ئێران و سوریا له ناوچه‌که‌دا.
هاوکاتی ئه‌م ڕووداوانه له لوبنان، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا، ڕۆژی شه‌ممه له دیمه‌شق گوتوویه‌تی له هه‌وڵی هێنانه ئارای ئاگر به‌ستێکی 3 ڕۆژیدایه له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی قورباندا.
زانیاری زیاتر له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دایه: