ڕاسپێردراوی ناونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی له سوریا له‌خزه‌ر براهیمی هه‌ینی گه‌یشته پایته‌ختی سوریا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاربه‌دستانی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی ڕازییان بکات به ئاگه‌ربه‌سێکی کاتی بۆ شه‌ری 19 مانگه نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و کۆمه‌ڵانی سه‌رهه‌ڵداو.
دکتۆر كه‌مال سیدۆ به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی رێكخراوی گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ده‌ڵێت به‌گشتی خه‌ڵکی سوریا زۆر ماندوو بونه له‌و شه‌ڕه، 30،000 که‌س کوژراون و به ملیۆنان که‌س بونه‌ته په‌نابه‌ر له ناو و له ده‌روه‌ی ووڵات، شاره‌گه‌وره‌کان له‌ناویان حه‌له‌ب وێران بوونه. ئه‌و ده‌شڵێت به‌ڵام وادیاره هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕکه‌ر، هه‌م ڕژێمی دیکتاتۆری بشار ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنی چه‌کدار به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی من پێیان ده‌ڵێم هێزی تاریک ده‌خوازن له‌سه‌ر ئه‌م خوێن ڕشتنه به‌رده‌وام بن. ئاگر به‌ست ئه‌و کاته سه‌ر ده‌که‌ویت کاتێک هه‌ردوو لایه‌ن ڕازی ببن به‌ڵام وه‌ک دیاره نه ڕژیم و نه ئۆپۆزسیۆنی چه‌کدار ی ناخوازن شه‌ڕ ڕاوه‌ستێت. ئه‌و پێشنیاز ده‌کات له ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان با خه‌ڵک ئاڵای سپی هه‌ڵگرن و تێرۆر و توندوتیژی و کوشتنی هه‌ردو لا ناپه‌سند بکه‌ن و ڕاسته به‌رپرسی سه‌ره‌کی ڕژێمی دیکتاتۆری ئه‌سه‌ده به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنی چه‌کداریش هێنده بێگوناه نیه.