سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ڕووبه‌ڕووی نه‌یاره‌که‌ی مت رامنی کۆماری ده‌بێته‌وه له دووهه‌م مشتومڕی گرنگ که له زانکۆی هافسترا له ویلایه‌تی نیویۆرک به‌ڕێوه‌ده‌چێت. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دان ڕابنسن له ڕاپۆرته‌که‌یدا که له کۆشکی سپیـیه‌وه ناردویه‌تی ده‌ڵێت هه‌ردوو کاندیده‌کان زۆر چاک خۆیان بۆ ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه ئاماده‌کردووه.
له کاتێک ڕاوه‌رگرتنه گشتیـیه‌کان نیشانیان داوه سه‌رۆک ئۆباما یانیش مت رامنی به جیاوازی که‌م له پێشه‌وه بوونه له ویلایه‌ته سه‌ره‌کییه بڕیارده‌ره‌کانیش نزیکی یه‌کترن، هه‌ڵمه‌تی هه‌ردوو کاندیده‌کان هه‌ر له ئێستاوه پشتڕاستن و باوه‌ڕیان به‌خۆ هه‌یه.
به‌ڕێز رامنی له شاری بۆستن خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردنه. سه‌رۆک ئۆباما بۆ سێهه‌م و دوا ڕۆژ له شاری ویلیامزبێرگ، ڤێرجینیا خه‌ریکی ئاماده‌کاری و ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاران و ستافی هه‌ڵمه‌تی پـێشبڕکێدا بوو.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌رۆک" له‌سه‌رخۆ و به وزه" یه و ئاماده‌یه زۆر به چاکی ئه‌و ڕێبازانه‌ی بخاته ڕوو که بۆ چینی مامناوه‌ندی باشترن له هی ڕێبازه‌کانی رامنی.
هه‌ردوولا ڕیکلامی نوێـیان بڵاوکردۆته‌وه. له ڕیکلامێکی ئۆبامادا، لایه‌نگرانی پشتڕاستن له ڕێبازه ئابوریـیه‌کانی ئه‌و. ڕیکلامی رامنی یه‌که‌م مشتومڕی سه‌رۆکایه‌تی به‌کار هێنا.
ڕیکلامی ئۆباما:"سه‌رۆک ئۆباما ده‌زانێت خه‌ڵک چیان گه‌ره‌که، ئه‌ویش ئیش و کاره و ده‌رفه‌ت بۆ یارمه‌تیدانی خۆیان. (ده‌نگده‌ری دووهه‌م):له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه بمێننه‌وه، ئه‌و به پێشمان ده‌خات."
ڕیکلامی رامنی: بڕواننه به‌ڵگه‌ی چوار ساڵی ڕابڕدوو له سایه‌ی ڕێبازه‌کانی سه‌رۆک، ئه‌مه‌ریکاییه‌کان به داهاتی مامناوه‌ندی تێچونه. ئه‌وان له ناوچوونه."
کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئۆباما ئاماده نه‌بوونه باسی ورده‌کارییه‌کانی خۆئاماده‌کردنی سه‌رۆک بکه‌ن که چۆن جیاواز ده‌بێت له جاری یه‌که‌م، کاتێک به‌ڕێز ئۆباما گوتی"شه‌وێکی ناخۆشی" هه‌بوو.
شێکه‌ره‌وه ستیڤن هاس له‌گه‌ڵ ئه‌نستیتۆی بروکینگز ده‌ڵێت سه‌رۆک ده‌رفه‌تی هه‌یه بێته‌وه سه‌رخۆ له‌پاش ئه‌و نواندنه خراپه‌ی له یه‌که‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا هه‌یبو.
ئه‌و ده‌ڵێت،" یه‌که‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه یه‌کجار زۆر گرنگه، که ئه‌وه مێژوی ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه بووه. به‌ڵام بارودۆخی جیاوازیش هه‌بووه، به دڵنیایی نمونه‌ی هاتنه‌وه سه‌رخۆ رۆناڵد ڕێگن له دووهه‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن کاتێک به دژی( واڵتر) ماندێل له پـێشبڕکێدا بوو و له یه‌که‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دا زۆر لاواز بوو و له دووهه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دا زۆر چاک هاته‌وه سه‌رخۆ و هه‌ڵبه‌ته به زۆرینه‌یه‌کی زۆر هه‌ڵبژاردنیشی برده‌وه."
هه‌ڵمه‌تی هه‌ردوولا سه‌رنجیان خستۆته سه‌ر ویلایه‌ته گرنگه‌کانی وه‌ک ئۆهایۆ. هیچ کۆماریه‌ک هه‌ڵبژاردنی بێ بردنه‌وه‌ی ئۆهایۆی نه‌بردۆته‌وه. ڕاوه‌رگرتنه‌کان نیشانیان داوه سه‌رۆک ئۆباما هه‌روا له پێشه‌وه‌یه.
خێزانه‌که‌ی میشێل، دووشه‌ممه له ناوه‌ڕاستی ئۆهایۆ بۆ ده‌نگده‌ران دوا سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوی نا" باوه‌ڕ / ئیراده‌ی" مێرده‌که‌ی.
له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا، ئه‌ن رامنی گوتی دوا مشت‌ومڕ وێنایه‌کی "ڕاست و دروست" ی له مێرده‌که‌ی دابه ئه‌مه‌ریکاییه‌کان.
ئه‌ن رامنی: به گوێ خۆیان بیستیان و به چاوی خۆیان بینیان، چیان بینی(؟) ئه‌وان پـیاوێکیان بینی که ئاماده‌یه و ئاماده‌یه ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م وڵاته بکات."
میشێل ئۆباما: ئه‌وه‌ی که به‌ڕاستی بوو به هۆی ئه‌وه من ئه‌وینداری مێرده‌که‌م بم شه‌خسییه‌تی ئه‌وه به‌ڕاستیمه، به ئاکار‌و ڕاستگۆ، هه‌مان شتی ڕۆژانه وه‌ک سه‌رۆک لێ ده‌بینین، خه‌مخۆر و به‌ئیراده/ خاوه‌ن باوه‌ڕ."
به پێی شیکه‌ره‌وان، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، توانای هه‌ردوو کاندیده‌کان تاقی ده‌کاته‌وه که چۆن وڵامی پرسیاری ژماره‌یه‌ک له ئاماده‌بووان له هۆڵه‌که ده‌ده‌نه‌وه له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ پرسیاری به‌دواداچوونی ناوبژیکاره‌که.
هه‌فته‌ی داهاتوو سێهه‌م و دوا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له فلۆریدا ده‌کرێت و ڕێبازی ده‌ره‌وه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ده‌بێت.