Accessibility links

ده‌یان ژن له‌ موسڵ خۆپـیشـاندانێـک بۆ ئازادکردنی گیراوه‌کانیان سـازده‌که‌ن


لە درێژەى ناڕەزایەتى و کاردانەوەکان لە بەرامبەر دەستگیرکردنى دەیان کەس لە خەڵکى شارى موسڵ لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانەوە، دەیان ژن لە بەردەم باڵه‌خانەى پارێزگاى موسڵ خۆپـیشاندانێکیان ئەنجام دا و داوایان کرد دەستگیرکراوەکانیان ئازاد بکرێن و چارەنووسیان ئاشکرا بکرێت.
بە گوتەى ئەو ژنانە کە زۆربەیان مێردەکانیان گیراون دەڵێن پـیاوەکانیان بە نیوە شەو و لە شێوەى ڕفاندن براون. بەشێک لەو ژنانە چیرۆکى دەستگیرکردنى پیاوەکانیان و ئەو ژیانه‌ پـڕ مەینەتیەى دواى پـیاوەکان دەژین بۆ دەنگى ئەمریکای دەگێرنەوە و بەشێکیان دەڵێن دواى 6 مانگ تەنانەت نازانین لەکوێ لە زینداندان و لەسەر چى گیراون.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG