ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو گولله خومپاره‌یه‌کی سوریا که‌وته گوندی" ئاقچه قه‌ڵا"ی تورکیا و له ئاکامدا پێنج هاوڵاتی تورک کوژران و نۆ که‌سیش بریندار بوون. هاوکات له ماوه‌ی که‌متر له 24 کاتژمێردا تورکیاش به تۆپـبارانکردن به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه‌ی دایه‌وه پاش ئه‌وه‌ش چه‌ندین ڕووداوی له‌و جۆر هو پێکدادان له‌سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات ڕوویدا، ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌رله‌مانی تورکیا بڕیارێکی په‌سه‌ندکرد که بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ هه‌ر کاتێک به پـێویست زانرا بتوانرێت کرده‌ی له‌شکری دژ به سوریا ئه‌نجام بردێت.
ئه‌م ئاڵۆزیانه‌ی نێوان تورکیا و سوریا و هه‌روه‌ها ڕه‌وشی ئێستای سوریا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکاران موعته‌به‌ر شیروانی و سیروان قیچۆ پێشکه‌شیان کرد و میوانانیش حه‌سیب کاپڵان له په‌رله‌مانی تورکیا گروپی به‌ده‌په، و حه‌سه‌ن ساڵح جێگری سکرتێری پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا بوون.