هه‌ینی له ڕاپۆرتێک بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، بان کیمون سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان هوشداری دا که گه‌مارۆکانی په‌ره‌گرتو به دژی ئێران له پله‌ی یه‌که‌م زیانیان گه‌یاندۆته گه‌لی ئێران. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌های دراوی ئێران له چه‌ند ڕۆژانی رابردو، به توندی دابه‌زی. باشه ئه‌مه تاچ ڕاده‌یه‌ک ئاکامی توندکرانی سه‌زاکان به‌سه‌ر ئێرانن که له‌به‌ر پرۆگرامی مشت و مر له‌سه‌ری به‌سه‌ر تاران داسه‌پێندراو‌ن، ئه‌گه‌ر ئا بۆچی وا به‌خێرا ئه‌م کاریگه‌ریه ده‌رچو.
جه‌عفه‌ر حامیدی وتارده‌ر له زانکۆی گرین له نۆروێژ ده‌ڵێت دیاره گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه و ئه‌وی که ئاکامه‌کان له پڕ را ده‌رکه‌وتن له ڕاستیدا به‌رگرییه‌کی سیاسیه له به‌رابه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران‌دا، ئه‌گینا یه‌ک ڕۆژه سی له سه‌د به‌های پوڵی ئێران نه‌ده‌هاته خواره‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت زۆر سروشتیه گه‌مارۆکان زه‌ختیان خستۆته سه‌ر خه‌ڵکی و هه‌ر ئه‌وه‌ش خه‌ڵکه‌که هوشیار ده‌کاته‌وه و خه‌ڵکه‌که تێده‌گات که د‌ۆڵه‌ت به‌رنامه‌یه‌کی ئابوری نیه و دروشمه‌کانی حکومه‌ت بێ بنه‌مان.