وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مه‌ریکا موجاهدینی خه‌لقی له لیستی ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کان هه‌ڵگرت. هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕایگه‌یاند له‌به‌رئه‌وه‌ی موجاهدینی خه‌لق زیاتر له 10 ساڵه ده‌ستی له کاری تیرۆریستی نه‌داوه و له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی عێراق که‌مپی ئه‌شره‌فی چۆلکردووه، ئه‌م ڕێکخراوه‌یه که پێشتر ناوی له ئه‌وروپا له ڕیزبه‌ندی ڕێکخراوه‌کانی تێرۆریستی هه‌ڵگیرابو، له‌مه به‌دوا له ئه‌مه‌ریکاش وه‌ک ڕێکخراوی تێرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م نادرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مه‌ریکا هیلاری کلنتن گوتی له‌و ڕۆرا(هه‌ینی له‌ئه‌مه‌ریکا) ڕێگه‌ی چالاکی بازرگانی ئه‌ندامانی موجاهدین له ئه‌مه‌ریکا ناگیرێت و ژماره حیسابه بانکیه‌کانیان له ئه‌مه‌ریکا داناخرێت.
عارف نادری شیکه‌ره‌وی کاروباری سیاسی ئێران بنکه له نۆروێژ ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریکا به کارێکی چاک و بڕیارێکی دروست ناو ده‌بات. ئه‌و ده‌شڵێت ،" به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ڕێکخراوی موجاهدین ئه‌و ڕێکخراوه‌نیه و ئه‌و گروپه ئۆپۆزسیۆنه نیه که توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت په‌ره به به‌ها دێموکراتیکه‌کان، په‌ره به که‌لتوری دێموکراسی و بایه‌خه دێموکراسیه‌کان له ئێرانی هه‌نوکه‌یی له ئاستی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی هه‌نوکه‌یی له ئاستی ئێران‌دا و له دواڕۆژی ئێرانیشدا بدات چونکه به جۆرێک ڕێکخراوی ئایدیۆلۆژییه و مێژوی خه‌باتی موجاهدین(له ئێستا و له ڕابردوش) به جۆرێک داخراو په‌یوه‌ندی دێموکراتیک و هه‌ڵسوکه‌وتی دێموکراتیکی له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا نیه."