هەر یەکە لە سەرۆکى کۆمیتەى دارایى و دامەزراندن لە ئەنجومەنى پارێزگا و فەرماندەى فیرقەى دووى سوپاى عێراق بە تۆمەتى گەندەڵى و پـێشێلکردنى مافى مرۆڤ بانگێشتى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ دەکرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت .
لەو بارەیەوە ئەنجومەنى پارێزگا دانیشتێکى تایبەتى بۆ بانگێشتکردنى موحاسن حەمدون سەرۆکى کۆمیتەى دارایى و دامەزراندن و فەرماندەى فیرقەى دووى سوپاى عێراق سازکرد و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ئهنجامدان.
موحاسن تاوابنارکراوه به دیارنەمانى دەیان ملیۆن دینار که تەرخانکرابوون بۆ دامەزراندنى نزیکەى 12 هەزار کەس و بەکارهێنانى پۆستەکەى بۆ دامەزراندنى کەسانى نزیک لەخۆى. فەرماندەى فیرقەى دووى سوپاى عێراقیش تاوانبارکراوه به پـێشێلکردنى مافهکانى مرۆڤ و دەستگیرکردنى دەیان کەس بەبێ فەرمانی دادگا.
موحاسن حەمدون سەرۆکى کۆمیتەى دارایى و دامەزراندن لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردهوه و بە سیناریۆیهک ناوى برد.
قاسم ساڵح سەرۆکى لیستى برایەتى نەینهواى کوردەکان لە ئەنجومەنى پارێزگا بۆ دەنگى ئەمریکا گوت گەندەڵیـیەکى زۆر لەسەر موحاسن حەمدون ئاشکرا بووە.
قاسم ساڵح لە بارەى فەرماندەى فیرقەى دووى سوپاى عێراقیشهوه دەڵێت ئەو مافهکانى مرۆڤى پـێشێلکردوە و کەسانێک لە ژێر ئەشکەنجەدا لە زیندانەکانى ئەو مردوون.