سه‌رۆک کۆماری عێراق له کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا وه‌ک ده‌مڕاستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان باسی کردووه. هاوکات له‌مۆسکۆوه دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعراقییه نامه‌یه‌کی ناردووه بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی و تیایدا باس له ڕه‌وشی وڵاته‌که ده‌کات و ده‌ڵێت عێراق وه‌ک که‌شتییه‌کی لێهاتووه‌و له ناو ده‌ریادا ڕووبه‌ڕووی زریانه‌کان ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی سێ مانگ له ئه‌ڵمانیا بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌ندروستی و له پاش گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ زۆرێک له لایه‌نه عێراقییه‌کاندا کۆبووه‌ته‌وه بۆ تاوتوێکرنی ڕه‌وشی سیاسی و قه‌یرانی عێراق.
زانیاری زیاتر له ڕاپۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادایه.