دیپلۆماتانی زیاتر له 60 وڵاتی جیهان که به دۆستانی سوریا ناسراون له نزیک شاری لاهای له هۆڵه‌نده کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێکردن و وتووێژ له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزای ئابوری به‌سه‌ر ڕژێمی فه‌رمانڕه‌وای سوریادا.
پێکهێنانی ڕێکخراوی دۆستانی سوریا به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی سوریایه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌یتوانی بگاته ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر بڕیارێک بۆ ئیدانه‌کردنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتدپرێس ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا به په‌یامنێرانی گوتووه ئه‌و سزا ئابوریانه‌ی ئه‌مڕۆ باسده‌کرێن له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، هه‌ر به ته‌نها بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاتی له‌شکری سوریا نییه، به‌ڵکو بۆ یارمهتیدانیشه تا ڕژیمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات لابدرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ده‌شڵێت مه‌سه‌له‌ی لاچوونی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات هیچ گومانێکی تیادا نییه و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ماوه که‌ی ده‌ڕوات.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی دۆستانی سوریادا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر ته‌نگکردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌کان له ڕژێمی سوریا و سه‌پاندنی سزاکان که گه‌مارۆی چه‌ک و نه‌وتیشی تیادان.