به‌م دوواییانه سودان و سودانی باشور ده‌ستیان کرده‌وه به وتووێژکردن له‌سه‌ر پرسی ئابوری، ناوچه سنوریه‌کان ، نه‌وت و ئاسایش. به‌ڕێز موتریف سادق له شاندی سودان ده‌ڵێت له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردوودا هه‌ر دوو وڵات پێشوه‌چوونیان له چه‌ندین مه‌سه‌له‌دا کردووه.
ده‌ڵێت " به درێژایی ئه‌م خوله ئێمه مه‌سه‌له‌ی نه‌وت کۆتایی پێ ده‌هێنین ئه‌گه‌ر بتوانین به خێرایی ڕێککه‌وتنی ورده‌کارییه‌کان ته‌واو بکه‌ین. هیوادارین بتوانین مه‌سه‌له‌ی ئاسایش کۆتایی پێ بهێنین و بڕواش ناکه‌م زۆر سه‌خت بێت چوونکه کارێکی زۆر ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ده‌سته‌که‌دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ناوچانه.
بۆ مه‌سه‌له‌کانی نه‌وت و بازرگانی و ئابوری هه‌ردوو وڵات کڵێشه‌ی ڕێککه‌وتنێکیان داناوه بۆ کۆمیته‌کان. به‌ڵام له‌به‌ردانواندن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سنور کاتی پێ ده‌چێت. مه‌سه‌له بنچینه‌ییه‌کانی وه‌کو هه‌رێمی ئابیا هێشتا باسی له‌سه‌ر نه‌کراوه.
مایکڵ ماکویی وه‌زیری سودانی باشور بۆ کاروباری په‌رله‌مانی و به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌یته‌ی هه‌رێمی ده‌ڵێت له‌به‌ردانواندن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سنور ئێستا ناکرێت. "ئیمه دوو مه‌سه‌له‌ی زۆر سه‌ره‌کیمان هه‌یه مه‌سه‌له‌ی هه‌ره گرنگ ناوچه ئارامه‌کانه. مه‌سه‌له گرنگه‌که‌ی دیکه‌ش خاڵی سنوره له شارۆچکه‌ی کاکا. شارۆچکه‌ی کاکا ئه‌و ناوچه‌یه‌یه که له ناو سودانی باشوره که به ناوچه‌ی کێشه له‌سه‌ر داده‌نرێت. حکومه‌تی نوێی سودان باس له ناوچه‌ی کاکا ده‌کات. ئێمه ده‌ڵێن ناوچه‌ی کاکا جیاوازه له‌گه‌ڵ شارۆچکه‌ی کاکا، ئه‌گه‌ر باس له ناوچه‌ی کاکا ده‌که‌ین ده‌بێت شارۆچکه‌ی کاکا لاده‌ی له نێو ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کاندا و ببرێته پاڵ ناوچه ئارامه‌کان.
شایانی باسه هه‌ردوو وڵات ڕووبه‌ڕووی سیزا ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر تا کاتی دیاری کراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که 22 ی مانگی 9 یه ڕێککه‌وتنێک ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
سودانی باشور له ساڵی 2011 دا سه‌ربه‌خۆی به‌ده‌ستهێنا له سودان، که به‌مه‌ش کۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆی چه‌ند ساڵه‌ی سودان هات.