حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی خودموختاری کورده‌کانی عێراقیش ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر کۆتایی پێهێنانی مشت و مڕی پاره‌دانی نه‌وت پاش ئه‌وه‌ی هه‌رێم په‌یمانی به‌رده‌وامی دا بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و به‌غداش ده‌ڵێت پاره‌ی ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه ده‌دات که له هه‌رێمی کوردستان کار ده‌که‌ن.
دکتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یش جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق که ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی دانوستاندنه ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌شه نه‌وتی خۆی و به‌غداش پاره‌ی کۆمپانیا بیانییه‌کانی له هه‌رێمی کوردستان کارده‌که‌ن ده‌دات.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز له زاری دکتۆر ڕۆژه‌وه نوسیویه، ئه‌م بڕیاره به‌شێکی ناکۆکیه فراوانه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر کۆنترۆڵی نه‌وت چاره‌سه‌ر ده‌کات که کۆمپانیا گه‌وره‌کانی وه‌ک ئێکسن مۆبیل و شێڤرۆن و تۆتاڵ به‌شێکن لێی.
نوێنه‌رانی هه‌ردوو لا ڕێکه‌وتون له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو ناکۆکیه‌کان و پاره‌دانی کۆمپانیا بیانیه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌پێی یاسای بودجه.
هه‌رێمی کوردستانی عێراق له مانگی چواردا بڕیاری ڕاگرتنی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی دا وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر نه‌دانی ئه‌و پارانه‌ی له‌سه‌ر حکومه‌تی نێوه‌ند بووه تا بیدات به کۆمپانیا بیانیه‌کان.
له ئێستادا ڕۆژانه نزیکه‌ی 120 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده به‌غدا ده‌ڵێت پێشتر له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتوون که ڕۆژانه 175 هه‌زار به‌رمیل بنێردرێته ده‌ره‌وه.
له ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شدا هاتووه، به‌غدا و هه‌ولێر ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر کارکردن تا ڕۆژانه وه‌ک قۆناغی یه‌که‌م 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمه‌وه بنێردرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ورده‌کاری نه‌دراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ی ده‌ست ده‌کرێت به‌و زیادکردنه.