ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه تیرۆرستیه‌کانی ئه‌لقاعیده بۆ سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له 11ی ئه‌یلولی ساڵی 2001، تیرۆرستانی ئه‌لقاعده توانیان چوار فرۆکه‌ی گه‌شتیاری بڕفێنن و هێرش به‌رنه سه‌ر سه‌نته‌ری بازرگانی جهیانی له نیو یۆرک و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکی له واشنتن و سێ هه‌زار که‌س بکوژن.
رۆژنامه‌وان و شێکه‌ره‌وه‌ی سیاسی رێبوار که‌ریم وه‌لی ده‌ڵێت هێرشه‌کانی 11ی ئه‌یلول گۆڕانکاری گه‌وره‌ییان به‌دوای خۆیاندا هێنا.
ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ وتاری تیرۆر و توندڕه‌وی له جیهاندا کڕیاری نه‌ماوه وخه‌ڵکی ناڕازی ده‌توانن بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و دڕنده‌ترین ڕژێم بگۆڕن.
به‌ڕێز رێبوار که‌ریم هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌لقاعده له داکشاندایه و له ده ساڵی ڕابردوو دا زیانی گه‌وره به تیرۆرستان که‌وتووه و ڕێبه‌رانیان کوژراون، که به‌رچاوترینیان ئوسامه بن لادن بوو.
ئه‌لقاعده ئه‌و توانایه‌ی نه‌ماوه که رێبه‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری تیرۆری جیهانی بکات، به‌ڵام هه‌ندێک له ڕژێمه‌کانی ناوچه‌که کاری تیرۆرستی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌یخه‌نه پاڵ ئه‌لقاعده‌وه، به‌پیێ قسه‌کانی به‌ڕێز رێبوار که‌ریم.