Accessibility links

209 ئەفسەر و پلەدارى سوپاى پـێشووى عێراق گەڕانەوە بۆ ناو سوپا


Mosul, Iraq
Mosul, Iraq
لە کۆى زیاتر لە 5 هەزار ئەفسەر و پلەدارى سوپاى پێشووى عێراق لە موسڵ کە داوایان کردبوو بگەڕێنەوە بۆ ناو سوپاى ئێستاى عێراق وەکو قۆناغى یەکەم و بە شێوەیەکى ڕەسمى 209 ئەفسەر لە پلەى چوار ئه‌ستێره‌ تاوەکو لیوا بە بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران گەرێندرانەوە بۆ ناو سوپاى عێراق.
لەم بارەیەوە سەعدون دلێمى وەزیرى بەرگرى عێراق لە میانەى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە شارى موسڵ ڕایگەیاند ئەم ژمارەیە قۆناغى یەکەم بوو، بەڵام قۆناغى دیکەشى بە دواوەیە کە ژمارەیەکى زۆرترن و دەگەرێندرێنەوە.
لاى خۆشیەوە جەبر عەبد ڕەبۆ سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت وەرگرتنەوەى ئەو ئەفسەر و پلەدارانە، سوپاى عێراق بەرەو قۆناغێکى باشتر دەبات، چونکە دەتوانن سوود لە ئەزمون و پسپۆڕى ئەوان ببینن. دەشڵێت ئەوان وەکو ئەنجومەن بەردەوام دەبن تاوەکو زۆرترینیان بگەڕێندرێنەوە.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG