وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه لۆران فابیۆس ده‌ڵێت هێزه‌کانی ڕۆژئاوا وڵامی "توند" ده‌ده‌نه‌وه به هه‌ر جۆره به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی یا بایۆلۆژی له لایه‌ن هیزه‌کانی سه‌رۆکی سوریا بشار ئه‌سه‌د. دوشه‌ممه، فابیۆس له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن گوتی ڕێکه‌وتنی فراوان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م جۆره وڵامدانه‌وه‌یه، و چه‌کی ناو‌کی به چه‌کێکی"زۆر مه‌ترسیدار ناو برد."
له لایه‌کی تره‌وه، ڕاسپێردراوی نوێ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ سوریا له‌خزه‌ر براهیمی که ڕاسپێردراوه چاره‌سه‌رییه‌کی ئاشتیانه بۆ قه‌یرانی سوریا بدۆزیته‌وه ده‌لێت چاک ده‌زانێت که ئه‌و ئه‌رکه‌ی چه‌نده قورسه.
خالید عیسا جێگری کۆمیته‌ی ڕێکخستنی نیشتیمانی بۆ گۆرانکاری دیموکراتێک له سوریا ( ئێستا دانیشتوی پاریس) ده‌ڵێت له پاش هاتنه سه‌رکاری حکومه‌تی نوێ فه‌رانسه وا دیار بو باسی سوریا له‌م وڵاته که‌م ده‌بۆوه بۆیه ئۆپۆزسیون(هی فه‌ڕانسه) له‌و باره‌یه‌وه ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌ت ده‌گرت و هه‌روه‌ها فه‌رانسه له ژێر کاریگه‌ری هاوپه‌یمانی وه‌ک عه‌ره‌بستانی سعودی، قه‌ته‌ر و تورکیاش هه‌ڵوێستی نواند که ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سوریا حکومه‌تێکی کاتی پێکبهێنێت، به ڕه‌سمی ده‌ناسێت.
سه‌باره‌ت به دانوستاندن نێوان ئۆپۆزسیۆن و حکومه‌ت پرسیاری لێ‌کرا ئایا کات به‌سه‌ر نه‌چووه، له وه‌ڵامدا، عیسا ده‌ڵێت
هێزی ئۆپۆزسیۆن پێی وایه ده‌کرێت گفتوگۆ له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی ناو حکومه‌ت بکرێت که ده‌ستیان به خوێن سور نه‌بوه.