Accessibility links

ڕێبه‌ری ئیسرائیل داوای هێڵی سووری ئاشکرا به‌دژی ئێران ده‌کات


سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل داوا له‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات توندتر بن دژ به‌ ئێران و ده‌ڵێت به‌بێ (هێڵی سووری ئاشکرا) تاران به‌رنامه‌ی ناوکی ڕاناگرێت.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلی بنیامین ناتانیاهو له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ کابینه‌ته‌که‌ی ڕاگه‌یاند که‌ ئێران سوربوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕاگرتنی چالاکی ناوکی خۆی به‌دی ناکات.
له‌ هه‌فته‌ی ڕابوردوو ئاژانسی ناوکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند ئێران په‌ره‌ی به‌ به‌رنامه‌ ناوکیه‌ی داوه‌ له‌ شوێنێکی ژێر حه‌ردی چاک پاراستراو و هه‌روه‌ها کاریگه‌رانه‌ ڕێگای پشکنینه‌وه‌ی سازگه‌یه‌کی تر که‌ گۆمان ده‌کرێت بۆ تاقیکردنه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ک بێت گرتبو.
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش کردنه‌ سه‌ر ئێرانی کردووه‌ ئه‌گه‌ر بزانێت سیزا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌کان سه‌رکه‌وتوو نابن بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران.
شایانی باسه‌ ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه‌ ناوکییه‌که‌ی به‌ مه‌به‌ستی ئاشتییه‌.
XS
SM
MD
LG