عه‌مـمار حه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی له به‌رده‌م سه‌دان هاوسۆز و نوێنه‌رانی دانیشـتوانی پارێزگاکانی باشوری عێراق که به زۆرینه شیعه مه‌زهه‌بن چه‌ندین په‌یامی له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و ناوچه‌که ڕاگه‌یاند.
له‌وانه گوتی" ئه‌مڕۆ له زه‌وی مه‌یسـانه‌وه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه له حورمه‌ت و ڕێز و وه‌فاداری و خۆشه‌ویستی و یارمه‌تیدانی کوردسـتان و گه‌له‌که‌ی، وه‌ک مافێـکی خۆیان له سـاڵانی ده‌یه‌کانی ڕابردووشـدا سه‌لماندومانه که ئێمه و مه‌دره‌سه‌ی حه‌کیم و مه‌راجعه ئاینیـیه‌کان چۆن له‌گه‌ڵ مه‌زڵومـیـیه‌ت و چه‌وسـاندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورددا هه‌ڵوێسـتمان هه‌بووه، چونکه ئه‌مه ڕاسـتیـیه‌که و شیعه و کورد پـێکه‌وه زوڵمیان لێـکراوه و ئامانجی سه‌ره‌کی ڕژێمی دیکتاتۆری بوون."
پاشـان ده‌ڵێت" کاتێـکیش که سه‌نگه‌ر و خه‌باتی هاوبه‌شـمان ڕاگه‌یاند له پـێناو ڕزگارکردنی ئه‌م نیشـتیمانه‌دا جه‌ختمان له‌وه کرده‌وه که له‌سه‌ر هه‌مان په‌یڕه‌و به‌رده‌وام بین و کاتێـکیش ده‌سـتورمان نووسیوه بۆ ئه‌م وڵاته، ئیتر شـتێـک نه‌ما پـێی بگوترێت ترس و تۆقاندن."
جێی ئاماژه‌یه مه‌ترسیداربوونی ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که و به تایبه‌ت بارودۆخی سوریا و پاشه‌ڕۆژی ئه‌و وڵاته، لێـکدانه‌وه‌ی جیاواز و هه‌ڵـگیرسـانی شه‌ڕی تایفی و تێوه‌گلانی چه‌ند وڵاتێـک له‌و کاره‌ساته بووه‌ته په‌یام و لێـدوانی سه‌رکرده‌کانی عێراق و به تایبه‌ت پـێـکهاته‌ی شیعه.
شایه‌نی باسکردنه شێخ جه‌لاله‌دین ئه‌لزه‌غیر سه‌رکرده‌ی دیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و زانای ئاینی شیعه به‌ر له دوو هه‌فته و له فقهی ئاینی ئیسلامی شیعه مه‌زهه‌بدا شیکردنه‌وه‌ی بۆ فه‌رموده‌یه‌ک کردووه که ڕووداوه‌کانی سوریا و ده‌سـتێوه‌ردانی تورکیا له ئاڵوگۆڕی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌که، شه‌ڕێـکی خوێناوی به دوای خۆیدا ده‌هێنێت که به‌پـێی ئه‌و بۆچوونه‌ی سه‌غیر ئاماژه‌ی پـێـکردووه یه‌کێـکه له نیشـانه‌کانی سه‌رهه‌ڵـدان و ده‌رکه‌وتنی ئیمامی مه‌عسومی شیعه و کۆتا ئیمامی دوازده‌هه‌م که ئیمام مه‌هدیـیه.
به‌پـێی بیروڕای ئه‌م زانا ئاینیـیه کورده‌کانی سوریاش به‌شێـکن له‌و شه‌ڕه‌ی که له جه‌نگی ئیمام مه‌هدیدا ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.