ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ڕه‌تکردنه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌و پـێشـنیاره‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا خستیه ڕوو له میانه‌ی کۆنگره‌ی وڵاتانی بێ لایه‌ن له تارانی پایته‌ختی ئێران.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی سه‌وا، محه‌مه‌د ئه‌لسرمینی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نه‌که گوتی پـێشـنیاره‌که‌ی مالیکی هه‌ر وه‌ک ئه‌وانه‌ی پـێشـتر ناگاته ئاستی ئه‌وه‌ی گه‌لی سوریا قوربانی بۆ ده‌دات. ئه‌لسرمینی حکومه‌تی عێراقیشی تاوانبارکرد به‌وه‌ی له پاڵ حکومه‌تی ئێران به پاره و چه‌ک پشـتگیری ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌کات.
هه‌روه‌ها داوای له‌و وڵاتانه کرد که خوازیارن قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ربکرێت، به کرده‌وه هه‌نگاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنێن و نه‌ک هه‌ر بۆ ڕاگه‌یاندن پـێشـنیار بخه‌نه ڕوو.
جێی ئاماژه‌یه مالیکی له پـێشـنیاره‌که‌یدا داوای کردبوو حکومه‌تێـک بۆ قۆناغی گواستنه‌وه پـێـکبهێنرێت و به سه‌رپه‌رشـتی وڵاتانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌سـتبکرێت به وتووێژ له نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کاندا.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی IRNA ی حکومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم پـێشـوازی وڵاته‌که‌ی له پـێشـنیاره‌که ڕاگه‌یاندووه که کۆمیته‌یه‌ک له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێ لایه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا پـێـکبهێنرێت.