جارێکی تریش له‌پاش ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قه‌یرانی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق وحکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که، زۆرێک له ڕێبه‌رانی هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێم ئاماژه به پێویستی ده‌که‌ن بۆ پێداچوونه‌وه به‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌ی له نێوانیانیاندا هه‌یه.
به‌ڵێ زۆرێک له چاودێران ده‌ڵێن ئه‌و ڕێکه‌وتنه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا هه‌بوون، به‌ڵام که‌میش نین ئه‌وانه‌ی کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه ، زه‌مینه‌یه‌کی بۆ ڕوونی و ئاشکرایی نه‌هێشتۆته‌وه چونکه وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌م دوو لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌ی هه‌رێمه‌که له یه‌کتر بێده‌نگ ده‌بن و ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی لایه‌کیاندا ڕووده‌دات ، لایه‌که‌ی تر بێده‌نگی لێده‌کات یان چاوی لێده‌پۆشێت.
له به‌رامبه‌ریشدا تا ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوو هه‌ردوو لایه‌نی یه‌کێتی و پارتی داکۆکیه‌کی زۆری لێده‌که‌ن و به ههنگاوێکی گرنگی سه‌قامگیریی دایده‌نێن له هه‌رێمه‌که‌دا و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونانه‌ی هه‌ن به ده‌رفه‌تێکی به‌ره‌وپێشچونی سیاسی باسیان ده‌کرد.
ئێستاش که باس له پێداچوونه‌وه به‌م ڕێکه‌وتنه‌دا ده‌کرێت، به‌ڵام ئاماژه به میکانیزمه‌کانی چۆنیه‌تی پێداچوونه‌وه‌که ناکرێت.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گوت پاش تێپه‌ڕ بوونی ماوه‌یه‌ک به‌سه‌ر ئه‌و ڕێکهتنهدا هاوسه‌نگی هێز له هه‌رێمی کوردستاندا گۆڕاوه و پێداچونهوهکهش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه ده‌بێت.
زۆر جاران له زاری کاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو لایه‌نی پارتی و یه‌کێتیه‌وه ئه‌وه‌مان به‌رگوێ ده‌که‌وت که لایه‌نی به‌رامبه‌ر سوودمه‌ندی یه‌که‌م بووه له‌و ڕێکه‌وتنه، دکتۆر کامه‌ران جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هه‌ردوو لایان ڕاست ده‌که‌ن له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی سوودمه‌ندیشن و زیانیشیان لێکه‌وتووه.
زۆرێک له ڕوناکبیران ده‌ڵێن ناکرێت بگوترێت لایه‌نی پۆزه‌تیفانه له‌و ڕێکه‌وتنه‌دا نییه، به‌ڵام ده‌شڵێن ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌کێتی هۆکارێکه بۆ دواکه‌وتنی پرۆسه‌ی دیموکراسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کانه له زانکۆی سلێمانی کۆکه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا.
هاوکات ئه‌و پرسیاره‌ش هه‌یه بۆ ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ر به ڕێکه‌وتن نه‌که‌ونه شه‌ڕه‌وه؟
دکتۆر که‌نعان ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه سیاسیه‌ی له هه‌رێمدا له پاش ساڵی 2003 وه هاته ئاراوه پێویستی به جۆرێک له ڕێکخستنی کاروباره‌کان هه‌بوو.
هاوکات دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت چونکه یه‌کێتی و پارتی خاوه‌نی ڕابردوویه‌کی لێوان لێ‌ون له ناکۆکی و به‌گژ یهکداچوونهوهن و هه‌میشه‌ش به زیان شکاوه‌ته‌وه به‌سه‌ریاندا بۆیه هه‌ردوولایان هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن پێویستیان به ڕێکه‌وتنێکی له‌و شێوه‌یه هه‌یه.
دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گۆڕانکاری له‌م ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌دا کرا ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپ بێت و ناشبێت ئاشکرا کردنی به‌نده‌کانی وه‌ک جاری پێشوو له خه‌ڵک بشاردرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زۆرێک، بوونی ئه‌و جۆره ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه به گرنگ ده‌زانن بۆ سه‌قامگیری له هه‌رێمه‌که‌دا، به‌ڵام لای نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی وه‌ک به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گوت هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌وبڕوایه‌دا بووه پێویست به ڕێکه‌وتنێکی له‌و شێوه‌یه نه‌بووه و بۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت چ پێویست به پێداچوونه‌وه ده‌کات.
به‌ڵام ڕێبین هه‌ردی ده‌شڵێت مادامه‌کی ئه‌و پێداچونه‌وه‌یه ده‌کرێت ئه‌وا پێویست ده‌کات ره‌چاوی مافی لایه‌نه سیاسیه‌کانی تر له‌به‌رچاو بگیرێت.
ڕێکه‌وتنی ستراتیژی وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر باسی ده‌که‌ن نه‌یتوانی ببێته مایه‌ی هێنانه ئارای متمانه‌ی ته‌واو له نێوان پارتی و یه‌کێتیدا، ئێستاش هه‌مان پرسیار دووباره ده‌بێته‌وه ئایا پێداچونه‌وه‌که چه‌ندێک متمانه به‌یه‌ککردن به هێند وه‌رده‌گرێت به‌تایبه‌تی له نێوه‌نده‌کانی خواره‌وه‌ی ئۆرگانه‌کانی هه‌ردوو لادا؟
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: