هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدادا به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان به قه‌یرانی نێوانیان.
له‌و دانوستاندنانه‌دا وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ وباسی ڕۆیته‌رز له زاری دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس جێگره کورده‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقه‌وه ده‌ڵێت "سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر یاسای نه‌وت و گاز تا هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ست و ده‌نگێکی زیاتری هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی پیشه‌سازی نه‌وتی عێراقدا".
ئه‌م زمانه پۆزتیفه‌ی دکتۆر شاوێس، ئاماژه‌یه‌که به که‌م کردنه‌وه‌ی که‌لێنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان له‌سه‌ر نه‌وت و ناوچه جێناکۆکه‌کان و هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵاتدا..
دکتۆر ڕۆژ شاوێس ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستان له‌وبڕوایه‌دایه به په‌سه‌ندکردنی یاسای نه‌وت و گاز به‌شێکی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن و ده‌شڵێت په‌سه‌ندکردنی به‌رنوسی ئه‌و یاسایه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک گۆڕانکاری تیایدا ڕێگه‌یه‌کی گونجاوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی نێوان کورد و حکومه‌تی نێوه‌ندی.
دکتۆر شاوێس ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات کاربه‌ده‌ستانی کورد له‌گه‌ڵ دکتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عیراقدا کۆبونه‌وه‌یان کردووه و له‌و کۆبونه‌وانه‌شدا وه‌ک دکتۆر ڕۆژ باسی ده‌کات ڕه‌وشه‌که به شێوه‌یه‌ک ئارام بۆته‌وه که ده‌رفه‌تێک بۆ به‌ره‌وپێشچوون هه‌بێت.