هه‌روادێ و فشاری هه‌رێمی بۆسه‌ر به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا زیاد ده‌کات، هاوکاتی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی نوێی هه‌ڵبژێردراوی وڵاتی میسر حکومه‌تی سوریای به حکومه‌تێکی سه‌رکوتکه‌ر ناودێر کردووه و داوای گواستنه‌وه‌ی سیاسیشی کردووه له سوریادا بۆ سیسته‌مێکی دیموکراسی.
موحه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆکی میسر له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی بێلایه‌ندا له تاران گوتوویه‌تی که به‌رپرسیارێتی خوێن ڕشتنه‌کانی سوریا له ئه‌ستۆی هه‌مووانه.
به‌ڕێز مورسی ده‌ڵێت جیهان ئه‌رکێکی مۆڕاڵی له ئه‌ستۆیه بۆ پشتیوانکردنی گه‌لی سوریا له‌و هه‌وڵه‌ی ده‌یدات دژی ئه‌و ڕژێمه سه‌رکوتکه‌ره‌ی ڕه‌وایی له‌ده‌ستداوه و ده‌شڵێت ئه‌و خوێنڕشتنه‌ی سوریا ته‌نها به ده‌ستهه‌بوونێکی کاریگه‌ر له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه کۆتایی پێدێت.
به‌گشتی به‌ڕێز مورسی که وه‌ک ئیسلامیه‌کی میانڕه‌و ده‌بینرێت وه‌ها قه‌یرانی سوریای ناودێرکرد که به‌رده‌وامی شه‌پۆلی شۆڕشه‌کانی ناوچه‌که‌یه.
تێبینی و ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌رۆکی میسر پێچه‌وانه‌ی ڕوانینه‌کانی تاران و دیمه‌شقه سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا.
سوریا و ئێران ده‌ڵێن شۆڕشی گه‌لی سوریا که له مانگی 3ی ساڵی رابردووه‌وه ده‌ستیپێکردووه به‌شێک نییه له به‌هاری عه‌ره‌ب و وه‌ک ده‌ڵێن له جم و جۆڵی تێرۆریستانی بیانی پێکهاتووه و له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی ناوچه‌که‌یه.
ئێران یه‌کێکه له‌و هاوپه‌یمانه که‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریادا ماونه‌ته‌وه.
ڕێکخراوی ئیخوان ولموسلمین ی موحه‌مه‌د مورسی له‌وه‌تای شۆڕشی میسره‌وه به به‌هێزترین لایه‌نی سیاسی ناو وڵاته‌که داده‌نرێت، دژی هه‌ڵوێستی پشتیوانی ئێرانی شیعه بووه بۆ حکومه‌تی سوریا و سه‌رکوتکردنی سه‌رهه‌ڵداوان که به گشتی له سوننه‌کانن. شاندی سوریا هاوکاتی وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی میسر له تاران وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که‌یان جێهێشت.