به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی، دادگایی تێـههڵچوونهوهی ڕه‌سافه له شـاری به‌غدا سـزای یه‌ک سـاڵ زیندانی به‌سه‌ر فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئوسامه ئه‌لعانی جێـگری و که‌ریم ته‌میمی سه‌رۆکی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌پاند.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا له‌سه‌ر ئه‌و داوایانه بوو که په‌رله‌مانتاری ئیتلافی ده‌وڵه‌تی قانون حه‌نان فه‌تلاوی تۆماری کردبوو. هه‌روه‌ها فه‌تلاوی له ماوه‌ی ڕابردووشـدا ئه‌ندامانی کۆمسیۆنی بانگهێشـتی په‌رله‌مان کرد بۆ لێـپـرسینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاستکردهوه و نیگه‌رانیش بوو له بڕیاره‌که‌ی دادگا، به‌و پـێـیه‌ی کۆتایی به‌م پـرسه هاتووه، چونکه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی به خه‌رجکردنی بڕی که‌متر له 100 دۆلار بووه بۆ 5 کارمه‌ندی کۆمسیۆنه‌که وه‌ک دیاریـیهک به مه‌به‌سـتی ماندووبوون و کۆشه‌شی زیاد له کاری خۆیان له خزمه‌ت ئه‌رکه فه‌رمیـیه‌کانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن.
حه‌یده‌ری له‌و په‌یوه‌ندیـیه تهلهفۆنیـیهدا ده‌ڵێت دادگا له ڕابردوودا له‌سه‌ر ئه‌م پـرسه بڕیاری دا ئه‌م بابه‌ته نه‌خرێته چوارچێوه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایـیه‌وه و وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێـکی خه‌رجکردنی سه‌رۆکی کۆمسیۆن له قه‌ڵه‌م بدرێت، به‌ڵام وه‌ک جێـگایه‌کی سه‌رسوڕمان فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ده‌ڵێت بڕیاری زیندانی یه‌ک سـاڵی پـێـگه‌یشـتووه له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی جێبه‌جێـکردنی.