پاڵێوراوی سه‌رۆکایه‌تی کۆماریه‌کان مت ڕامنی ئه‌رکێکی قورسی له‌به‌ره له کۆبونه‌وه‌ی نیشتیمانی حیزبه‌که‌ی که تایبه‌ته به ده‌ست نیشانکرانی فه‌رمی ئه‌و بۆ پاڵێوراو. کۆبونه‌وه‌که به فه‌رمی له شاری ته‌مپا، له ویلایه‌تی فلۆریدا ده‌ست پێکراوه.
ڕامنی ده‌بێت گومانی هێندێک له کۆماریه‌کان نه‌هێڵێت و بۆیان ساخ بکاته‌وه که ئه‌و کۆنه‌پارێزێکی ڕاسته‌قینه‌یه و له هه‌مانکاتدا، ڕامنی ده‌بێت ڕێگایه‌کیش بدۆزیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی ده‌نگده‌رانی میانه‌ڕۆیش وه‌ده‌ست بهێنێت ، ئه‌وانه‌ی هێشتا بڕیاریان نه‌داوه له هه‌ڵبژاردنه‌کان مانگی 11 ده‌نگ به‌کێ ده‌ده‌ن.
ڕامنی ده‌نگی کۆماریه‌کانی به ڕێگای پڕۆسه‌ی دورودرێژی هه‌ڵبژادنی کانی سه‌ره‌تایی و هی ئه‌نجومه‌نه‌کانی خۆجه‌یی پارتی کۆماری بردۆته‌وه . به‌ڵام ڕامنی به به‌ر‌ده‌وامی گرفتی هه‌بوه له بردنه‌وه‌ی ده‌نگی چالاکوانانی کۆنه‌پارێزی ناو حیزبه‌که‌ی.
له کۆبونه‌وه‌ی ته‌مپا، ژماره‌یه‌ک له نه‌یارانی پێشوی له ڕامنی کۆبونه‌ته‌وه بۆ ده‌ڵنیا کردنه‌وه‌ی کۆنه‌پارێزه‌کانو بۆ ڕیکخستنی پارتی کۆماری.
نه‌یاری پێشوی هرمن کێن زۆر لای کۆنه‌پارێزه‌کان خۆشه‌ویسته. ئه‌و له میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی کاری کردووه تا کۆنه‌پاریزه‌کان له ڕامنی و پۆڵ ڕایه‌ن نوێنه‌ری ویسکانسن کۆبکاته‌وه.
کین گوتی،" هه‌روا دێ‌و زیاتر و زیاتر ئامانجه کۆتاییه‌که‌یان دێته به‌رچاو و من ئه‌مه له گردبونه‌وه‌ی یه‌کگرتن هی شه‌وی ڕابردو و له شوێنه‌کانی تر ده‌بینم. به‌ڵێ له‌بیریانه. ئه‌وان له گۆڕه‌پانه‌که دا چالاکن و سه‌خت کار ده‌که‌ن."
بژاری ڕایه‌ن وه‌ک پالێوراوی جیگری سه‌رۆک زۆر له کۆنه‌پارێزه‌کانی ناو پارتی دڵخۆش کرد که یه‌کێک له‌و که‌سانه نه‌یاری پێشوی ڕامنی(بۆ وه‌رگرتنی پاڵێوراوه‌تی کۆمارییه‌کان) میشێل باکمن نوێنه‌ری منه‌سۆتا یه.
ئه‌و ده‌ڵێت،" کاتیک ده‌روانه ڕامنی، ده‌بینن به‌ردی قایمه؛ ئه‌و ده‌زانێت چۆن هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ باری ئابوری‌دا بکات. ئه‌مه ته‌نانه‌ت زێده‌ڕۆی نیه. به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ڕایه‌ن. من دێناسم و بۆماوه‌ی 6 ساڵ کارم له‌گه‌ڵدا کردووه و من زۆر باوه‌ڕم به‌م تیکه‌ته(ڕامنی بۆ سه‌رۆک و ڕایه‌ن بۆ جێگری سه‌رۆک) هه‌یه.
ڕامنی هه‌روه‌ها پشتیوانی کۆنه‌پارێزانی ڕێبازی ده‌ره‌وی وه‌ده‌ست هێناوه وه‌ک هی جان بۆڵتن نوێنه‌ری پێشوی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج.دبلیو.بۆش. بۆڵتن به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌و پشتڕاسته له کۆبونه‌وه‌ی ته‌مپا، کۆمارییه‌کان هه‌ڵوێستی به‌هێز به‌دژی سه‌رجه‌لی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆک به‌راک ئۆباما ده‌نوێنه‌ن.
بۆڵتن گوتی،" به ڕای من پێویسته بگه‌رێنه‌وه ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئاشتی رێگن به ڕێگای هێزو و توانا و به‌ڕای من هه‌ر ئه‌وه‌شه فه‌رماندار ڕامنی باسی لێوه‌کردووه و من له‌و بڕوایه دام ئه‌و ئه‌م چه‌شنه ڕێبازه‌ێ ده‌ره‌وه ده‌گریته به‌ر و پێم وایه لێره له کۆبونه‌وه‌که به‌ڕونی گوێمان له‌وه ده‌بێت."
به‌ڵام له کاتێک ڕامنی له‌م هه‌فته‌یه بۆ ڕێکخستنه‌وی پارتی کۆماری کاری ده‌کات، ئه‌و ده‌بێت به ملێونان ده‌نگده‌ری هێشتا بڕیاریان نه‌داوه له‌بیرناکات ئه‌وانه‌ی باوه‌ری به هێزیان به ئایدیۆلۆژی هیچکام له‌م 2 پارتیه نییه.
شیکاری سیاسی نۆرمن ئۆرنستین ده‌ڵێت گوتاری ڕامنی بۆ وه‌رگرتنی پاڵێوراوه‌تی (بریاره پێنجشه‌ممه پێشکه‌شی بکات) کاتیکی زۆر گرنگ ده‌بێت له هه‌ڵمه‌تی پێشبرکێدا.