به‌لانی که‌م 8 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سیش بریندارن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک له شاری ئه‌نتاب له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا.
پۆلیس ده‌ڵێت دره‌نگانێکی ڕۆژی دوو شه‌مممه ته‌قینه‌وه‌که ڕوویداوه له شاری ئه‌نتاب نزیک له سنوری سوریاوه.
له ئاکامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێل سووتاون.
سه‌رهه‌ڵداوانی کوردی تورکیا (پارتی کرێکارانی کوردستان) واته په‌که‌که له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن جم و جۆڵ و چالاکییان زۆره.
زیاتر له 40 هه‌زار که‌س که زۆربه‌یان کوردن کوژراون، له‌وه‌تای په‌که‌که له ساڵی 1984دا چه‌کی هه‌ڵگرت بۆ داواکردنی خودموختاری بۆ کورده‌کانی تورکیا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له تورکیا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که له نزیک بنکه‌یه‌کی پۆلیسه‌وه بووه و ئۆتۆمبێله‌که‌ش به کۆنترۆڵ ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی خه‌جیجان فارقین.