بڕینی سنور له تورکیاوه بۆ سوریا کارێکی مه‌ترسیداره، له ده‌مێکدا له‌شکری تورکیا چاودێری سنوری خۆی ده‌کات و سه‌رهه‌ڵداوانی سوریاش له ناو سوریاوه چاودێری سنوری وڵاتی خۆیان ده‌که‌ن، ئاستی توندوتیژیه‌کانیش له قه‌یرانی سوریادا به‌ده‌ر نییه له‌و مه‌ترسیانه. به‌ڵام بۆ (ئه‌یمه‌ن ئه‌لحه‌داد) وه‌ک ده‌ڵێت گوێ به‌و مه‌ترسیانه نادات.
ئه‌لحه‌داد ده‌ڵێت "پێویسته ڕێگه‌یه‌ک بدۆزمه‌وه و شتێک بکه‌م بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د کوشتونی. ناتوانم چه‌ک هه‌ڵگرم، به‌ڵام ده‌توانم هه‌ندێک ته‌کنه‌لۆژیایان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکه‌م، شه‌ڕه‌که هه‌ر به چه‌ک ناکرێت، شه‌ڕی میدیاشمان هه‌یه ، بۆیه پێویست به ته‌کنه‌لۆژیاش هه‌یه".
ئه‌لحه‌داد یارمه‌تی چالاکوانانی ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌دات تا به‌سه‌رهاته‌کانیان بگوێزرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا. له‌م گهڕانهوهیهیدا بۆ سوریا ئه‌لحه‌داد ته‌له‌فونی سوره‌یا و کۆمپیوته‌ری له‌گه‌ڵ خۆی بردۆته‌وه بۆ له‌شکری ئازادی سوریا.
ڕووماڵکردنی میدیا له ناو سوریادا ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌ته. سوریا ڕێگه نادات په‌یامنێرانی بیانی به ئازادی کاری خۆیان بکه‌ن. جا بۆیه ئه‌لحه‌داد ده‌ڵێت ئێستا که‌وتۆته سه‌ر له‌شکری ئازادی سوریا تا هه‌واڵه‌کانی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن، وه‌ک ئه‌یمه‌ن ئه‌لحه‌داد به ده‌نگی ئه‌مریکای گوت "پێویستیان به ڕووماڵکردنێکی باش هه‌یه له میدیادا، تا ئێستا ئه‌و ڕووماڵکردنه به باشی نه‌کراوه، ته‌نها چه‌ند به‌شێکی سوریا ڕووماڵ کراوه".
عه‌بود، برا بچوکه‌که‌ی ئه‌لحه‌داد له‌گه‌ڵ له‌شکری ئازادی سوریادایه و به‌ڵگه‌کان له‌سه‌ر دیمه‌نه‌کان کۆده‌کاته‌وه و ده‌ینێرێت بۆ برا گه‌وره‌که‌ی وۆک ئاماژه‌ی پێ‌کرد "ئه‌مڕۆ وا پێویست ده‌کات به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر هه‌موو شتێکی ئه‌م شۆڕشه کۆبکرێته‌وه، بۆ نمونه ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی کوژراون". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ده‌بێت له‌شکری ئازادی سوریا باری خۆشی باس بکات ، سه‌رهه‌ڵداوان ده‌بێت باسی نه‌بوونی مه‌شق و ڕاهێنانی له‌شکرییش بکه‌ن.
ئه‌لحه‌داد ده‌ڵێت" ئه‌و خه‌ڵکه ئازایهم بینی که هیچ ئه‌زمونێکیان له‌گه‌ڵ چه‌کدا نییه، ئه‌زمونی شه‌ڕیان نییه و له شهڕیشدان".
ئه‌یمه‌ن ئه‌لحه‌داد په‌یمانیش ده‌دات به‌رده‌وام بێت له شه‌ڕی میدیاییدا و جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانی گه‌لی خۆی.