دوێنێ چوارشه‌ممه جارێـکی دیکه پـڕیشکی قه‌یرانی ناو سوریا لوبنانی دراوسێی گرته‌وه و دیسانه‌وه زه‌نگی ئاگاهی ته‌شه‌نه‌کردنی شه‌ڕی ناو سوریا به ناوچه‌که‌دا لێـی دایه‌وه.
کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار که ده‌ڵێن ئێمه له عه‌شره‌تی مقدادین زیاتر له 20 هاوڵاتی سوری و هاوڵاتیـیه‌کی تورکیان له دۆڵی بیقاع و نزیک به‌یرووتدا ڕفاند. ده‌ڵێن ئه‌وانه‌یان وه‌ک بارمته گرتووه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی له‌شـکری سوریای ئازاد ئه‌ندامێـکی عه‌شه‌ره‌ته‌که‌یان که ناوی حه‌سه‌ن سه‌لیم مقداده ئازاد نه‌کات.
حه‌سه‌ن مقداد چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداره‌وه که ده‌ڵێن سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆنی سوریان ده‌سـتگیرکراوه.
مارگرێت به‌شیر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌یرووت ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان شـایان پاشا به کوردی ئاماده‌ی کردووه.