ناتۆ ده‌ڵێت له ئاکامی که‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌رێک له باشوری ئه‌فغانستان یازده که‌س ده‌کوژرێن که ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌فغانی له نێو کوژراوه‌کاندان.
هاوپه‌یمانێتی ناتۆ ده‌ڵێت سێ سه‌ربازی ئه‌مریکی و چوار سه‌ربازی تری بیانی و سێ سه‌ربازی ئه‌فغانی و که‌سێکی سیڤیڵیش که وه‌رگێڕ بووه له‌و ڕووداوی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌دا کوژراون.
ناتۆ هیچ زانیاریه‌کی له‌سه‌ر که‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌لیکۆپته‌ره نه‌داوه ته‌نها ئه‌ونده نه‌بێت ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
له مانگی سێ‌دا هه‌لیکۆپته‌رێکی تری ناتۆ که‌وته‌خواره‌وه و که‌وتنه خواره‌وه‌که‌ش به‌سه‌ر ماڵێکدا بووه له نزیک کابوڵی پایته‌خت. له‌و ڕووداوه‌یاندا 12 سه‌ربازی تورکیایی کوژران که له ناو فڕۆکه‌که‌دا بوون و به‌لانی که‌م 4 که‌سی سیڤیڵیش هه‌ر له‌و ڕووداوه‌دا کوژران.