وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ستایشی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ده‌کات بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریا له‌و ڕێکخراوه 57 ئه‌ندامیه‌دا.
له ڕاگه‌یاندنێکدا له‌پاش ئه‌و هه‌نگاوه ڤیکتۆریا نولاند، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی په‌یامێکی به‌هێزه بۆ حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا و نیشاندانی ئه‌وه‌یه که ئه‌و ڕژێمه‌ی سوریا هه‌روادێ و له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی له په‌راوێز ده‌نرێت.
بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریا هاوکاته له‌گه‌ڵ پلانه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ تاووتوێکردنی ڕه‌وشی سوریا، له ده‌مێکدا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سوریادا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆتایی پێدێت.
ڤالێری ئامۆس، سه‌رۆکی به‌شی مرۆڤایه‌تی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له دیمه‌شق به په‌یامنێرانی گوتووه‌نزیکه‌ی دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار که‌س له سوریادا پێویستیان به کۆمه‌ککردن هه‌یه، به‌هۆی توندوتیژیه‌کانه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ بنکه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گوتوویه‌تی له ئاکامی بۆردومان کردنی شارۆچکه‌ی ئیعزاز به فڕۆکه‌ی جه‌نگی له لایه‌ن ڕژێمی سوریاوه زیاتر له 40 که‌س کوژراون و زیاتر له 100 که‌سیش بریندارن.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ یه‌ک ڕۆژ پاش بۆردومانه‌که سه‌ردانی شارۆچکه‌که‌یان کردووه و ده‌ڵێت بۆردومانه‌که ژماره‌یه‌ک خانووی له شارۆچکه‌که‌دا ته‌خت کردووه.