دوابەدواى ڕووداوەکەى ڕۆژى هەینى ڕابردوو کە بەهۆى هێرشێکى خۆکوژى بۆ سەر حوسێنیـیەکى شەبەکى شیعەکان لە ڕۆژهەڵاتى موسڵ نزیکەى 82 کەس کوژران و برینداربوون و وەکو کاردانەوەیەکیش لە بەرامبەر ئەو ڕووداوە و ڕووداوەکانى پـێشووتر بۆ جارى دووەم ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتیانى شەبەکى شیعە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
قوسەى عەباس نوێنەرى پـێکهاتەى شەبەک لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا و لەبەردەم خۆپیشاندەران هێزەکانى پـێشمەرگەى بە بەرپرسیارى زانی له ئاشکراکردنى ئەنجامدەرانى تەقینەوەکان، ههروهها چەند داواکاریـیەکى بۆ حکومەتى عێراق خستە ڕوو، لەوانە داواى پـێکهێنانى فەوجێک لە خەڵکى ناوچەکە بۆ پارێزگاریکردن لە خۆیان و شوێنە پـیرۆزهکانیان، داوای نههشتنی دوو دهسهڵاتی له ناوچهکه، نههێشتنی هێزی پـێشـمهرگه و سوپای عێراق له ناوچهکهیان، داواى قەرەبووکردنەوەى زیان لێکەوتوانى کردەوە تیرۆرستیەکان.