Accessibility links

پـۆلیسى فیدراڵی هه‌واڵی دەستگیرکردنى 102 چەکدارى داواکراو لە باشورى موسڵ راده‌گەیه‌نێت


لە کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا مەهدى غەراوى فەرماندەى پـۆلیسى فیدراڵی لە موسڵ بۆ یەکەم جار و بەو ژمارە زۆرە 102 دەستگیرکراوى هێنایە بەردەم کامێراکان و ڕایگەیاند سەرجەمى ئەم دەستگیرکراوانە داواکراون و بە فەرمانى دادوەر دەستگیرکراون.
ناوبراو ئاشکراشى کرد لە نێوان ئەم 102 دەستگیرکراوە هه‌شتیان بەرپرسن لە رێکخراوى دەوڵەتى عێراقى ئیسلامى بە پلەى ئەمیر. گوتیشى بۆ یەکەم جارە هەڵمەتێکى لەو جۆرە و لەو ناوچەیە ئەنجام بدرێـت هەروەک ئەو ناوچەیەشى بە موڵگەى رێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى و گروپە چەکدارەکان ناوبرد.
XS
SM
MD
LG