ژماره‌یه‌ک چه‌کدار 16 پاسه‌وانی سنوریی میسر له بنکه‌یه‌کی پشکنین نزیک له که‌رتی غه‌زه و ئیسرائیله‌وه ده‌کوژن و دواتر ئۆتۆمبێله‌کانی بنکه‌که ده‌دزن و هه‌وڵی چونه ناو ئیسرائیله‌وه ده‌ده‌ن.
میدیای وڵاتی میسر ده‌ڵێت میلیشیا ئیسلامیه‌کانی غه‌زه و نیمچه دوڕگه‌ی سینا ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجام داوه له ده‌مێکدا پاسه‌وانه‌کان خه‌ریکی به‌ربانگ کردنه‌وه بوون.
له‌شکری ئیسرائیل ده‌ڵێت میلیشیاکان به دوو ئۆتۆمبێلی هیزی ئاسایشی میسریه‌وه ڕووه‌و سنوری ئیسرائیل چوون. وه ده‌ڵێت یه‌کێک له ئۆتۆمبێله‌کان ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌وی تریشیان چۆته ناو خاکی ئیسرائیله‌وه به‌ڵام دواتر له ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش تێکشکێندراوه.
کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل ده‌ڵێن حه‌وت میلیشیا کوژراون و چواریان له ناو ئیسرائیل‌دا کوژراون و سیانه‌که‌ی تریشیان له‌ناو خاکی میسردا کوژراون.