ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ژماره‌یه‌ک دانپێدانانی بڵاوکردۆته‌وه، وه‌ک ده‌ڵێت تایبه‌تن به کوژرانی 5 زانای ناو‌کی وڵاته‌که‌وه.
ئێران ده‌ڵێت زیاتر له ده گومانبار دانیان به‌و کرده‌ی کوشتنانه‌دا ناوه که له ساڵی 2010 وه پێنج زانای ناوکییان کوشتووه.
له‌و په‌خشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئێران‌دا هه‌ندێک له گومانباره‌کان له شوێنی جیاجیای تاران‌دا نیشان دراون بۆ گێڕانه‌وه‌ی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی کرده‌ی کوشتنه‌کان.
ئه‌و 14 گومانباره‌ی له ته‌له‌فزیۆنی ئێران‌دا نیشاندراون هه‌شتیان پیاو بوون و شه‌ش که‌سه‌که‌ی تریشیان ئافره‌ت بوون.
له‌و دیمه‌نانه‌ی تریش که په‌خش کراون بنکه‌یه‌کی له‌شکریی بووه و تاران ده‌ڵێت ئۆردوگایه‌کی مه‌شق و ڕاهێنانه له ده‌روه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤ له ئیسرائیل و ته‌له‌فزیۆنی ئێران ده‌ڵێت گومانباره‌کان له‌و ئۆردوگایه ڕاهێنانیان پێکراوه.
ئێران ده‌ڵێت کوژرانی زانا ناوکیه‌کانی به‌شێکه له‌و هه‌ڵمه‌ته نهێنیه‌ی ئیسرائیل و ڕۆژئاوا ده‌یکه‌ن بۆ تێکدانی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران، که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیشی گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی به مه‌به‌ستی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی بێت.
پێشتر کۆماری ئیسلامی ئێران، مۆسادی ئیسرائیلی و سی ئای ئه‌ی ( ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریکا) و ده‌زگای ئێم 16 ی به‌ریتانی لۆمه ده‌کرد بۆ ئه‌و کرده‌ی کوشتنانه و ده‌شیگوت ئه‌و کردانه به پشتیوانی هه‌ندێک وڵاتی دراوسێی ئێران کراون.
ئه‌مریکا و به‌ریتانیا نکوڵییان له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێران کردووه، به‌ڵام هێشتا ئیسرائیل هیچ تێبینیه‌کی نه‌داوه.