ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ لە ڕاگەیاندنێـکدا ئاشکراى کرد ئەو داوایهی نورى مالیکى سەرۆک وەزیری عێراق بۆ لهکارلابردنى کردبووی بە تەواوى کۆتاییپـێـهاتووه.
نوجهیفی دهڵێت پاش ئهوهی ئهو لیژنەى له پەرلەمانی عێراق پـێـکهێنرا بۆ لێـکۆڵینهوه لهو تۆمهتانهی ئاڕاستهی کرابوون، ڕاستیەکانى سەلماند و بێ تاوانی دهرکهوت، بۆیه دۆسێی لهکارلابردنی به تهواوای داخرا.
گوتیشی تاوانبارکرابوو بهوهی گوایە گرێبەستى نەوتى بەشێوەى نهێنى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سنوورى موسڵ ئەنجامداوە و هەروەها پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆی بەکاردههێنێت.
لەم بارەیهوە قەحتان سامى وتەبێژى پارێزگاى موسڵ بۆ دەنگى ئەمهریکا گوتى بۆ لیژنەکەى پەرلەمان دەرکەوت کەوا وەزارەتى نەوتى عێراق لە سیاسەتى نەوتى بە تایبەتى لە سنوورى موسڵ و لە هەرێمى کوردستان شکستى هێناوە.